وڵاتانی ڕێکخراوی ئۆپێک پڵەس رایگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بە ٤٣٢ هەزار بهرمیلی دیکە لە رۆژێکدا زیاد دەکەن.
ئۆپیک پڵەس لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، بەپێی هەلومەرجی ئێستا، بازاڕەکانی نەوت لە جیهاندا بە بارێکی هاوسەنگدا تێدەپەڕن.
ئەوەشخراوەتەڕوو لەو بڕیارەدا کە لە ١٩هەمین کۆبوونەوەی
ئۆپیک پڵەسدا درا، بە چەند هەنگاوێک ئاستی بەرهەمهێنان زیاد دەکەن، ئەویش بە زیادکردنی
٤٣٢ هەزار بەرمیلی دیکە لە ڕۆژێکدا.
ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر بەهوەی کەمبوونەوەی
خواست لەسەر نەوت لە مانگی نیسانی ٢٠٢٠ ئۆپێک پڵەس بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی
نەوتیدا.