ئازاد مەجید عەلی ئەو گەنجەی لە رووداوە هاتوچۆکەی رێگەی سەروچاوە – حاجیاوا دوو رۆژ پێش ئێستا بریندار بوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بەیانی ئەمڕۆ گیانیلەدەستدا.
رۆژی چواری ئەم مانگە و سێهەم رۆژی جەژن، روداوێکی هاتوچۆ لە جۆری شێلان لە شارۆچکەی سەروچاوە لە ئەنجامی تیژڕەوی روویدا کە تێیدا ئۆتۆمبێلێک کە شۆفێر و سەرنشینێکی هەڵگرتبوو لە دوو پیادەی دا کە لەسەر قەراغی شەقامێک دانیشتبوون و دواتریش خۆی وەرگەڕا و شۆفێر و سەرنشین و دوو پیادەشەکەش بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی باخان عەلی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، بەیانی ئەمڕۆ
ئازاد مەجید کە یەکێک بووە لەو گەنجانەی ئۆتۆمبێلەکە لێی داوە بریندار بووە،
بەیانی ئەمڕۆ گیانیلەدەستداوە.
پێشتر، بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی راپەڕین لەبارەی رووداوەکەوە پێشتر
ئاماژەی بەوەکرد، کە بەهۆی سەختی برینی هەردوو پیادەکەوە رەوانەی نەخۆشخانەی
هەولێر کراون بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی
گیانلەدەستدان و برینداربوون دادەنرێن لە هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی
هاتوچۆش دەڵێت، "تیژڕەوی و پابەند نەبوون بە رێنماییەکانی هاتوچۆوە هۆکاری
سەرەکی رووداوەکانن."