یەکێتیی ئەوروپا لە میانی کۆنفڕانسێکی تایبەت بە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ئۆکرانیا ، کە لە پۆڵەندا رێکخرابوو، بەڵێنی دا به بڕی ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ هاوکاری مرۆیی بە ئۆکرانییەکان بدات.
ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا، لە دەستپێکی لە کۆنفڕانسێکدا لە پۆڵەندا رایگەیاند، لە ١٠ هەفتەی رابردوودا کە رووسیا هێرشەکانی دەستپێکردووە تا ئێستا، چوار ملیار یۆرۆ هاوکاری ئابووری و داراییان پێشکەشی ئۆکرانیا کردووە و ٣.٥ ملیار یۆرۆشیان بۆ گواستنەوە و حەواندنەوەی هاوڵاتییانی ئۆکرانیا لە وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا، تەرخان کردووە.
ڤۆن دێر لاین ئەوەشی وەبیرهێنایەوە کە بەر
لە سێ هەفتە بەڵێنی پێدانی ١،٨ ملیار یۆرۆ هاوکاری مرۆییان بە ئاوارە ئۆکراینییەکان
دابوو و رایگەیاند: "ئەم هاوکارییانە بەس نین، خۆشحاڵم بەوەی بڕی ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ
بۆ ئاوارە ئۆکرانییەکان، دابین دەکەین، ئەم کارانە هاوکاری زیاتریان بەدواوە دەبێت".
سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا جەختی
لەوەش کردەوە کە یەکێتییەکە یارمەتی حکومەتی کیێڤ دەدات بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی
ئۆکرانیا و وتیشی: "ئەگەر ملیاران یۆرۆش بنێرین دیسان ناتوانین تەنها ژێرخانی
ئەو وڵاتە بنیات بنێینەوە. لە هەمان کاتدا ئۆکرانیا هیچ رێگایەکی نابێت بۆ هاتنە ناو یەکێتیی ئەورووپا".
لای خۆشییەوە، چارلز میشێل سەرۆکی ئەنجومەنی
یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، جێگەی وەبیرهێنایەوە کە پێشتریش بەڵێنی پشتیوانیان بە ئۆکرانیاداوە و ئاماژەشی بە گرنگی هاوکارییکردنی ئۆکرانیاکرد..
چارلز میشێل جەختی لەوەش کردەوە کە ئەو
وڵاتە پێویستی بە هاوکاری مرۆیی هەیە و بەگوێرەی بەشێک لە راپۆرتەکانیش حکوومەتی ئۆکرانیابۆ ئەوەی بتوانێت لە کارەکانی بەردەوام بێت،
مانگانە پێویستی بە پێنج ملیار یۆرۆ هەیە.
ئاماژەشی بە گرنگی دووبارە دەستبەکاربوونەوەی
حکومەتی کیێڤ لە ماوەیەکی کورتدا کرد و ئەوەشی دووپاتکردەوە کە یەکێتیی ئەورووپا بەردەوام
دەبێت لە هاوکارییکردنی ئۆکرانیا .