سەردێڕ:

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکی جیاوازی بۆ کەشوهەوا راگەیاند

PM:10:40:05/05/2022

40896 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت سبەینێ بارانبارین و هەورەتریشقە دەستپێبکات و لە کاتەکانی ئێوارەشدا دەگۆڕێت بۆ تاوەباران.


کەشناسی هەرێم رایگەیاند، "پێشبينى ده‌كرێت سبه‌ى هه‌ينى ئاسمانى هه‌رێم نيمچه‌هەور بێت و هه‌ندێک كات بگۆڕێت بۆ هه‌ورى ته‌واو له‌گه‌ڵ بارينى نمه‌ باران و هه‌ندێک كات هه‌وره‌ تريشقه‌شى له‌گه‌ڵ ده‌بێت."

ئەوەش خراوەتەڕوو،‌ "له‌ كاته‌كانى ئێواره‌دا ئه‌گه‌رى تاوه‌بارانى به‌ لێزمه‌ هه‌يه‌ له‌ ناوچه‌ شاخاويه‌كانى دهۆك و هه‌ولێر و ڕاپه‌ڕين."

ئەوەش هاتووە، "له‌ دوای نيوه‌ڕۆوه‌ خێرايى با چالاك ده‌بێت له‌ سنورى هه‌ولێر و سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رميان بۆ سه‌روى ٣٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و‌ ئه‌گه‌رى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆز و خۆڵ هه‌يه‌."

کەشناسی هەرێم دەشڵێت، "پێشبينى باران بارين ناكرێ له‌ ناوچه‌كانى باشورى سلێمانى و كه‌ركوك و گه‌رميان ته‌نها زيادبوونى خێرايى با و به‌رزبونه‌وه‌ى ته‌پوتۆز هه‌يه‌."

هـ.ئـ













گەلەری