سەردێڕ:

بەشێک لە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان: هەفتەی داهاتوو وەڵامی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی دەدەینەوە

PM:09:59:05/05/2022

3820 جار خوێندراوەتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی لەوەڵامی تویتەکەی سەدردا رایگەیاند، تاکە چارەسەر بۆ چەقبەستویی سیاسی عێراق دانیشتنی سەرجەم لایەنەکانە لەسەر مێزی گفتوگۆ، بەشێک لە پەرلەمانتارە سەربەخۆکانیش دەڵێن، هەفتەی داهاتوو گفتوگۆدەکەن لەسەر دەستپێشخەریەکانی موقتەدا سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی.


عائید هیلال سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، دەستپێشخەرییەکەی موقتەدا سەدر هیچ چارەسەرێکی تازەی بۆ دۆخی سیاسی عێراق تێدا نییە، تەنها کاردانەوەیەکە لەبەرامبەر دەستپێشخەرییەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی.

هاوپەیمانی عێراقی سەربەخۆ کە لە ١٥ پەرلەمانتار پێکدێت رایگەیاند، پێشوازی لەدەستپیشخەریەکەی موقتەدا سەدر دەکەن.

محەمەد خەفاجیش پەرلەمانتاری سەربەخۆ رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو وەڵامی دەستپێشخەرییەکانی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی دەدەنەوە.













گەلەری