سەردێڕ:

بەهێزترین شەپۆلەکانی گەرما لە جیهاندا کامانە بوون؟

PM:08:03:05/05/2022

4908 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی توێژینەوەیەک لە زانکۆی بریستۆڵ زانایان بەهێزترین شەپۆلەکانی گەرمایان لە جیهاندا باسکردووە؛ کە هەندێکیان چەندان ساڵ بەر لە ئێستا روویان داوە و تێبینی نەکراون.


بەپێی توێژینەوەکەی زانکۆی بریستۆڵ، شەپۆلەکانی گەرما تەنها بەپێی خوێندنەوەی پلەی گەرمیپێو دیاری نەکراون، بەڵکو رادەی شێ و کاریگەربوونی ژینگە و ناوچەکە بە پلە گەرمییەکە وەک بەشێکی هەژمارکردن بە گەرمترین ناوچە دانراون.

زاناکان رایانگەیاندووە، یەکەم بەهێزترین شەپۆلی گەرما لەسەر ئاستی جیهان لە مانگی ٤ی ١٩٩٨ لە بەشی باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیا بووە.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، شەپۆلی گەرمای ساڵی رابردووی ٢٩ی حوزەیران لە کەنەدا، شەشەم بەهێزترین شەپۆلی گەرمایە و پلەیەکی گەرمی پێوانەیی تۆمارکردووە کە بە ٤٩.٦ پلەی سیلیزی دادەندرێت.

لەو بارەیەشەوە دکتۆر فیکی تۆمسۆن سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە رایگەیاندووە، ئەم شەپۆلە گەرمایەی ئەم دواییانەی کەنەدا و ئەمریکا توشی سەرسوڕمانی کردوون.

ئەمەش لە کاتێکدایە، شەپۆلی گەرمای ئەمریکای باکورلە ساڵی٢٠٢١ بە یەکێک لە رووداوە و دیاردە کوشندەکانی کەشوهەوا دادەنرێت و سەدان حاڵەتی گیانلەدەستدانی لێکەوتەوە.

ئەو توێژەرانە ڕێگایەکیان بەکارهێناوە کە پشت بە کاریگەری شەپۆلەکانی گەرما بەسەر پلەی گەرمی ناوچەکەوە بەستووە، نەک تەنها بەرزترین پلەی گەرمیپێوەکان. بەپێی وتەی توێژەرانی ئەم توێژینەوەیەش، لە داهاتوودا شەپۆلەکانی گەرما بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە بەرەو سەختتر دەچن.

هەر بەپێی توێژینەوەکە، سێ سەنتەری یەکێک لە بەهێزترین شەپۆلەکانی گەرما لە جیهاندا ئەمانە بوون:

١.مانگی ٤ی ساڵی ١٩٩٨؛ باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیا بە پلەی ٣٢،٨ سیلیزی.

٢. مانگی ١١ی ١٩٨٥؛ بەرازیل بە پلەی ٣٦،٥ سەدی.

٣. مانگی ٦ی ١٩٨٠؛ باشوری ئەمریکا گەیشتووەتە ٣٨،٤ پلەی سیلیزی.













گەلەری