ئەو کەسانەی کە کێشەکانی گیرفانە هەواییەکانیان هەیە زۆرینەی کات ناتوانن بەباشی بە لوتیان هەناسە بدەن و هەست بە سەرئێشە و ئازار دەکەن لە بەشی پێشەوەی سەریان و نزیک لووت و ناوچەوانیان.
بۆ کەمکردنەوەی ئازار و نیشانەکانی ئەم حاڵەتە دەتوانن چەند رێنماییەکی گرنگ جێبەجێ بکەن وەك لە بابەتێکی ماڵپەڕی "العربیة"دا باسکراوە، بەم جۆرە:
١گرنگترین شت دوورکەوتنەوەیە لە دوکەڵ و تۆزوخۆڵ..
٢. دووربکەوەرەوە لە خەوتن لەسەر سك چونکە هەناسە تەنگ دەکات و فشار دەخاتە سەر گیرفانە هەواییەکان.
٣. دووربکەوەرەوە لەو کەسانەی کە تووشبوون بە ئەنفلەوەنزا و ڤایرۆسی وەرزی.
٤.دووربکەوەرەوە لە دڵەڕاوکێ و فشارە دەروونییەکان.
٥. دووربکەوەرەوە لە بۆنی قورس و عەتری تیژ و بەهێز.