سەردێڕ:

وێنە.. پیاوێک زیاتر لە ١٣ هەزار دۆلاری لێسوتاوە

PM:06:53:05/05/2022

25596 جار خوێندراوەتەوە

تۆڕەکانی کۆمەڵایەتییەکانی میسڕ دیمەنی ٢٤٠ هەزار جونیەی میسڕیان بڵاوکردووەتەوە بە سوتاوی، کە دەکاتە زیاتر لە ١٤ هەزار دۆلار؛ چیرۆکی رووداوەکەیان گێڕاوەتەوە و باس لەوە دەکەن، پارەکە موڵک خۆی نەبووە.


بەپێی هەواڵی تۆڕەکۆەمەڵایەتییە میسڕییەکان، رووداوەکە دوو هەفتە لەمەوبەر بووە و پیاوێک بەبێ ئاگادارکردنەوەی هاوسەرەکەی پارەکەی لە فڕنی ماڵەکەیان شاردووەتەوە.

کارم خاوەنی پارەکەبوو و باس لەوەدەکات، پارەکە موڵکی خۆی نەبووە و بۆ ئەوەدانراوە کاری پێوەبکرێت، رۆژێک لە ماڵ چوونەتە دەرەوە ئەویش لە ترسی ئەوەی کە ماڵ جێدەهێڵن و چۆڵ دەبێت؛ بۆ ئەوەی پارەکە پارێزراو بێت خستوویەتییە فڕنی ماڵەکەیانەوە.

کارم باس لەوەدەکات، هەر کە فڕنەکە کەوتووەتەکار بۆنێکی نامۆی لێهاتووە و دوایی بینیویانە پارەکانن سوتاون.

بڕی پارەکە ٢٤٠ هەزار جونیە بووە، بەپێی نرخی جونیەش دەکاتە زیاتر لە ١٣ هەزار دۆلاری ئەمریکی.

لەبارەی رووداوەکەشەوە جێگری پارێزگاری بوحەیرە دەڵێت، "لەو بڕە پارەیە تەنها ٤٠ هەزار جونییە (واتە نزیکی دوو هەزار و ٤٠٠ دۆلار) ژمارەی سریاڵەکەی لەسەر ماوە و دەتوانین لە بانکی ناوەندی بیگۆڕین، بەڵام بەشەکەی دیکەی پارەکە بەتەواوی سوتاوە و هیچ سودێکی نەماوە."

هاوڕێکانی کارمیش دەڵێن، "لە ئێستادا دۆخەکە بۆ کارم قورسە و بەهۆی رووداوەکەوە ئارامگرتنی کەمبووەتەوە."













گەلەری