سەردێڕ:

زیلینسکی بە رێگەیەکی جیاواز داوای هاوکاری بۆ وڵاتەکەی دەکات

PM:03:56:05/05/2022

3852 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، لەمەودوا هاوڵاتیانی جیهان لە رێگەی هەژمارێکی تویتەوەرەوە دەتوانن هاوکاری بۆ سوپای ئۆکرانیا بنێرن.


لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا کە ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی لە تویتەری خۆی بڵاوەی کردووەتەوە ئاماژەی بەوەداوە، وڵاتەکەی هەژمارێکی تایبەتی لە تویتەر دروستکردووە بە ناوی United24 کە لەرێگەیەوە هەموو جیهان دەتوانن هاوکاری ئۆکرانیا بکەن.

لایخۆشیەوە، ليونيد سلوتسكی ئەندامی شاندی دانوستانکاری روسیا لەگەڵ ئۆکرانیا ئاشکرایکرد، گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئۆکرانیا هەنگاوی دڵخۆشکەری نەناوە و وتیشی هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ رێککەوتن.

ئەوەشی خستەڕوو، هەموو ئەو خاڵانەی لەگەل ئۆکرانیادا لەسەری رێکەوتوون، شاندی ئۆکرانی لێی پاشگەزبوونەتەوە.

هاوکات، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، باسی لەوەکرد، باوەڕی بە دانوستانەکانی ئۆکرانیا و روسیا نیە

ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی ٧١ رۆژە هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بەردەوامە و ئەو وڵاتە بەردەوام داوای هاوکاری لە جیهان دەکات بۆ بەرگریکردن لە دژی روسیا.













گەلەری