وەزیری دەرەوەی سوید رایگەیاند، دڵنیایی لە ئەمەریکا وەرگرتووە لەسەر ئەوەی واشنتن پشتیوانی لە سوید دەکات لە ئەگەری پێشکەشکردنی داواکارییەک بۆ چوونە پاڵ هاوپەیمانێتی ناتۆ.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری ئان لیند وەزیری دەرەوەی سویدەوە بڵاویکردەوە، دڵنیایی لە ئەمەریکا وەرگرتووە لەسەر ئەوەی واشنتن پشتیوانی لە سوید دەکات لە ئەگەری پێشکەشکردنی داواکارییەک بۆ چوونە پاڵ هاوپەیمانێتی ناتۆ.
دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئان لیند وەزیری دەرەوەی سوید وتی، "باسی
وردەکارییەکان ناکەم، بەڵام زۆر دڵنیام لەوەی ئێستا دڵنیاییمان لە ئەمەریکاوە وەرگرتووە."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو گرەنتییە ئەمنییانە نیە کە تەنها
لە کاتێکدا وەریدەگریت کاتێک ئەندام بیت لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا.
هاوکات، وەزیری دەرەوەی سوید ڕەتی کردەوە ئاماژە بەو دڵنیاییانە
بدات کە ئەمەریکا داوییەتی بە وڵاتەکەی.
ئاشکرای کرد، دڵنیاییەکان ئەوە دەگەیەنن کە ئەگەر روسیا
بەشێوەیەکی راستەوخۆ جۆرە چالاکییەکی نەرێنییان دژی سوید ئەنجامدا، کە هەڕەشەشیان
کردووە ئەنجامی بدەن، ئەگەر ئەوە رووبدات ئەوا ئەمەریکا بەبێ وەڵام ناوەستێت و رێگە
بدات ئەوە رووبدات.
لەلایەکی دیکەوە، سوپای سوید لە دورگەی گۆتلاند خراوەتە
حاڵەتی ئامادەباشی و راهێنان بە سەربازەکان دەکرێت، چونکە بەشێک لەو کەسانە هاتوونەتە
ئێرە هێشتا نەبوون بە سەرباز، بەگوێرەی یاسای سوید هەر کەسێک پێش ئەوەی ببێتە سەرباز
دەبێ بەشداری لە کورسێکی تایبەتی سەربازیی بکات.
دوورگەی گۆتلاند نزیکترین خاڵی نزیکی سویدە لە رووسیاوە،
کە ٣٥٠ کیلۆمەتر لە خاکی رووسیاوە دوورە، یەکێکە لە شوێنە ستراتیژییەکان بۆ سوید و
وڵاتانی دیکەی ئەوروپا.
ئەمە لەکاتێکدایە، هەردوو وڵاتی سوید و فینلەندا لە
ئێستادا لە هیچ هاوپەیمانێتیەکی سەربازییدا نین و لە ماوەی جەنگی ساردیشدا خۆیان بەدوورگرت
لە چوونە پاڵ هاوپەیمانێتی ناتۆدا، بەڵام لەخۆگرتنی نیمچە دورگەی کرایمییە لە ساڵی
٢٠١٤ دا لەلایەن روسیاوە و داگیرکارییەکەی
مۆسکۆ لە ئۆکرانیا دوو وڵاتەکەی ناچار کردووە دووبارە پێداچوونەوە بە سیاسەتی ئاسایشییاندا
بکەنەوە.
لەبەرامبەردا، روسیا هۆشداریداوە ئەگەر سوید و فینلەندا
ببنە ئەندام لە ناتۆدا ئەوا رەنگە چەکی ناوەکی و موشەکی دەنگبڕ لە کالینینگراد جێگیر
بکات.