سەردێڕ:

ڤیدۆ.. لە پەخشی راستەوخۆی ناسادا تەنیکی نامۆ لە تەنیشت خۆردا دەرکەوت

PM:02:39:05/05/2022

40804 جار خوێندراوەتەوە

لە پەخشی راستەوخۆی ئاژانسی ناسای ئەمریکیدا تەنێکی نامۆ بە تەنیشت خۆردا تێپەڕی و ماوەی دوو خولەک لە پەخشەکەدا دەرکەوت و دواتر پەخشی ناسا وەستا. لایەنگرانی تیۆری پلانگێڕیش دەڵێن، "ئەمریکا بە مەبەست پەخشی ناسای راگرتووە و ویستوویەتی شتێک بشارێتەوە".


لە گرتەیەکی ڤیدۆییدا کە بۆ پەخشی راستەوخۆی ئاژانسی گەردونناسی ناسا دەگەڕێتەوە تەنێکی رەشی نامۆ بە تەنیشت ئەستێرەی خۆردا بۆ ماوەی دوو خولەک تێدەپەڕێت.

رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی لە زاری سکۆت وارینگەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەمریکا بە بیانووی "چاککردنەوە"وە پخشی ماڵپەڕی ئاژانسی ناسای راگرتووە.

دەشڵێت، ئەمەش هەنگاوێکە ئاژانسی ناسا گرتوویەتییە بەر بە ئامانجی شاردنەوەی شتێک.

سکۆت وارینگ لە تایوان نیشتەجێیە و خۆی وەک شارەزایەک لە بواری گەردونناسی و کاروباری بۆشایی ئاسمان ناساندووە و باوەڕی بە تیۆری پلانگێڕی هەیە.

لەبەرامبەردا،بێرنارد فلیک زانایەکی گەردونناس و بەرپرسی پرۆژەی "چاودێری کردنی خۆر و بەرگە هەواکەی" روونکردنەوەی داوە و دەڵێت، لەو باوەڕەدایە تەنە نامۆکان لە تەنیشت خۆرەوە تێپەڕدەبن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بابەتەکە تەنها پەیوەندی بە تێپەڕبوونی تەنێکی نامۆوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە تەکنەلۆجای چاودێریکردنی خۆریشەوە هەیە کە ئەرکیان وێنەگرتنی خۆرە.

دەشڵێت، دەرکەوتنی ئەو تەنە چوارگۆشەیە لە ئەنجامی هەڵەیەکەوە دەرکەوتووە لە نێوان خۆر و بەرگە هەواکەیدا لەلایەک و لە نێوان خۆر و هەسارەی زەوییەوە روویداوە.

 













گەلەری