سەردێڕ:

ئایا سەرۆکی ئەمریکا توشی کۆرۆنابووە؟

PM:01:22:05/05/2022

3816 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە توشی پەتای کۆرۆنا بووە، بەڵام بەهۆکاری ئەوەی ماوەیەکە دیداری لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتەدا نەبووە بەمەش مەترسی توشبوونی بە کۆرۆنای لەسەر نییە.


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاشکرایکرد، پشکنینە پزیشکییەکان دەریانخستووە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە توشی پەتای کۆرۆنا بووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، پێشتر ئەنتۆنی بلینکن ڤاکسینی دژی کۆرۆنای بەکارهێناوە و تەنانەت یەک ژەمی ڤاکسینەکەشی وەک زیادە وەرگرتووە.

راگەیەنراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، چەند رۆژێکە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوە جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکای نەبینیوە، ئەمەش بەواتای ئەوەدێت سەرۆکی ئەمریکا مەترسی توشبونی بە کۆرۆنای لەسەر نیە.

لەبارەی بەڕێکردنی کارەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەنتۆنی بلینکن کەرەنتینە دەکرێت لە ماڵەکەی خۆیدا و لە رێی ئینتەرنێتەوە کارەکانی ئەنجامدەدات.













گەلەری