سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی بەهیچ شێوەیەک رازی نابێت بە رێککەوتنێک بۆ راگرتنی شەڕ ئەگەر رێگە بدرێت بە مانەوەی هێزەکانی روسیا لەناوچە داگیرکراوەکانی وڵاتەکەی. دەشڵێت، "سوپای وڵاتەکەی توانای کۆنتڕۆڵکردنەوەی سەرجەم ناوچەکانی هەیە".
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا بە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی راگەیاند، سوپای ئۆکرانیا لە قۆناغی یەکەمدا توانی رێگری لە پێشڕەوییەکانی سوپای روسیا بکات، لە قۆناغی دوەمیشدا هێزەکانی روسیا لەناوچە داگیرکراوەکانی وڵاتەکەی دەردەکرێن.
دەشڵێت، قۆناغی
سێیەمیش بریتی دەبێت لە بەدەستهێنانەوەی تەواوی خاکی وڵاتەکەی.
زیلینسکی ئاماژەی
بەوەشکردوە، کیێڤ رازی نیە بە رێککەوتنێک لەگەڵ روسیا کە رێگە بەمانەوەی هێزەکانی ئەو
وڵاتەبدات بدات لەناو خاکی وڵاتەکەی.
ئەوەشی
خستووەتەڕوو، ئەوان رازیش نین بە بونی "ناکۆکییەکی وەستاو" بێ ئەوەی زانیاری
زیاتر و وردەکاری لەسەر ئەو خاڵە ئاشکرابکات.
ئەمە
لەکاتێکدایە، پێشتریش ڤۆڵۆدمیر زیلینیسكی سهرۆكی ئۆكرانیا ئاشکرای کرد، لەم کاتەدا
قۆناغێکی نوێی گفتوگۆ و دانوستان لەنێوان شاندی روسیا و ئۆکرانیا دەستپێکردووە، داواکارییەکانی
کێیڤیش بۆ ئاشتی بریتین لە پاراستنی سەروەری ئۆکرانیا و گەرەنتی ئەمنی بەئامانجی گەڕانەوەی
ژیان بۆ هاوڵاتییان لە کەمترین ماوەدا.