سەردێڕ:

بە موشەک هێرشکرایە سەر ئەم ناوچەیەی شاری بەغدا

PM:07:41:04/05/2022

5632 جار خوێندراوەتەوە

شانەی راگەیاندنی ‌هێزە ئەمنییەکانی عێراق رایگەیاند، موشەکێکی جۆری کاتیۆشا ئاراستەی چەند ماڵێکی ناوچەی کەڕادەی شاری بەغدا کراوە و لە ئەنجامدا لەناو ماڵێکدا کەوتووەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، شانەی راگەیاندنی هێزە ئەمنییەکانی عێراقراگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، موشەکێکی جۆری کاتیۆشا ئاراستەی چەند ماڵێکی ناوچەی کەڕادەی شاری بەغدا کراوە و لە ئەنجامدا لەناو ماڵێکدا کەوتووەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

راگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە، موشەکەکە لەلایەن گروپێکی لە یاسا دەرچووەوە لە بەشی رۆژهەڵاتی شاری بەغداوە هاوێژراوە.

راگەیەنراوەکەی شانەی ئەمنی ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئێستادا لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوەی بەپەلە کردووە تا بکەرانی ئەم رووداوە دەستگیربکەن و رادەستی دادگیان بکەن.

دەشڵێت، ئەم جۆرە کردەوانە ئامانجیان تێکدانی ئاسایش و ئارامیی بەغدای پایتەختە و هێزەکانی ئاسایش لە گەڕانی چڕ و پڕ و بەردەوامدان، تا ئەنجامدەرانی ئەم کردەوەیە بە سزای خۆیان بگەیەنن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوی ٣٠ی ٤ی ٢٠٢٢ لەناوچەی بەرتلەی سەربە قەزای حەمدانییە لە پارێزگای نەینەواوە شەش موشەک ئاراستەی پاڵاوگەی کۆمپانیای کار کران و هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.













گەلەری