له‌كاتێكدا ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌ره نایاساییانه‌ی كه له ساڵی ٢٠٢٢دا خۆیان گه‌یاندووه‌ته به‌ریتانیا حه‌وت هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه و باس لەوە دەکرێت، ره‌نگه پلانی حكومه‌تی بەڕیتانیا بۆ ناردنی كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران بۆ رواندا، به‌هۆی ئاسته‌نگی یاساییه‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك دوابكه‌وێت.
وته‌بێژی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، ئاماژه‌ی به‌وه كردووە، جێبه‌جێكردنی پلانی حكومه‌ت بۆ ناردنی په‌نابه‌ران بۆ رواندا، به‌هۆی ئاسته‌نگه یاساییه‌كانه‌وه، ره‌نگه زۆرتری پێ بچێت و ماوه‌ی چه‌ند مانگێكی بوێت.
وته‌بێژه‌كه له لێدوانی‌دا بۆ رۆژنامەنووسان رایگه‌یاند، "به‌ڕوونی
ئه‌م ئاسته‌نگه یاساییانه ره‌نگه ببنه هۆكاری ئه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته‌كه
ماوه‌یه‌كی زۆرتری پێ بچێت".
بەگوێرەی هه‌واڵێكی ئاژانسی PA
Media، ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌ر و كۆچبه‌رانه‌ی له
سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢٢ە‌وه تا ئێستا، له‌رێگه‌ی ده‌ریای مانشەوە به به‌له‌م یان یه‌ختی
بچوک خۆیان گه‌یاندووه‌ته كه‌ناراوه‌كانی به‌ریتانیا، گه‌یشتووه‌ته حه‌وت هه‌زار
و ٢٤٠ كه‌س.
ئەوەش لەکاتێکدایە، له هه‌مان ماوه‌ی ساڵی ٢٠٢١دا ژماره‌كه دوو هه‌زار
و ٣٩٠ و له پێنج مانگی یه‌كه‌می ٢٠٢٠دا، هه‌زار و شه‌ش كۆچبه‌ری نایاسایی بووه.
دوای ١١ رۆژ، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا خۆیان
گه‌یاندووه‌ته كه‌ناراوه‌كانی به‌ریتانیا، ٥٤٧ كه‌س بووه و زۆرترین ژماره‌ی كۆچبه‌ر
كه له رۆژێكدا گه‌یشتبنه وڵاته‌كه، رۆژی ١٣ی نیسان بووه كاتێك به ١٨ به‌له‌م
٦٥١ كه‌س بۆ به‌ریتانیا په‌ڕیونه‌ته‌وه.