سەردێڕ:

کرملین: پوتین و ماکرۆن ١٠ کاتژمێر گفتوگۆیان لەبارەی ئۆکرانیاوە کرد

AM:08:36:04/05/2022

2848 جار خوێندراوەتەوە

کۆشکی کریملن رایگەیاند، سەرۆکی روسیا و هاوتا فەڕەنسیەکەی تاوتوێی پشهاتەکانی ئۆکراینا و ئاسایشی خۆراکی جیهانیان کرد.


لە راگەیەندروێکدا کە کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا کریملن بڵاویکردووەتەوە هاتووە، ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا و ئیمانوێل ماکۆرن سەرۆکی فەڕەنسا پەیوەندیەکی تەلەفونی ١٠ کاتژمێریان ئانجامداوە .

ئاماژەی بەوەشداوە ڤلادیمیر پوتین بە ئیمانوێ ماکرۆنی راگەیاندووە، "وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا بێ دەنگن لە بەرامبەر تاوانەکانی جەنگ کە سوپای ئۆکرانیا ئەنجامی دەدات".

پوتین باسی لەوەشکردووە، هەرچەنەدە ئەوان پێیان وانیە ئۆکرانیا خواستی هەبێت بۆ چارەسەری کێشەی ئاشتی نێوان روسیا و ئەو وڵاتە بەڵام روسیا ئامادایە بۆ دانوستان و گفتوگۆ.

ئەمەش دوای ئەوەدیت، رۆژی ٢٤ی شوباتی رابردوو، سوپای روسیا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆسەر ئۆکرانیا دەست پێکرد، ئەمەش کاردانەوه‌ی نێودەوڵەتیی بەدوای خۆیدا ھێنا و ژمارەیەک لە وڵاتان سزای ئابووریی و دارایی قورسیان بەسەر مۆسکۆدا سەپاند.

روسیا کۆتاییهێنانی ئۆپەراسیۆنەکەی بەستووەتەوە بە دەستبەرداربوونی ئۆکرانیا لە پلانی ئەندامبوونی لە ناتۆ و پابەندبوونی بە بێلایەنیی تەواو، لە بەرامبەردا ئۆکرانیا ئەم داوایەی روسیا بە دەستوەردان لە سەروەریی وڵاتەکەی دادەنێت.













گەلەری