سەردێڕ:

یەکێتی ئەوروپا: سزای نوێ بۆ سەر روسیا بەڕێوەیە

PM:11:28:03/05/2022

5184 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکی باڵای یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا سزای نوێ بەسەر رووسیادا دەسەپێنێت بەهۆی شەڕی ئۆکرانیاوە و دەشڵێت، "سزاکان کەرتی پیشەسازی نەوت و بانکی و ئەو بەرپرسە رووسانە دەکەنە ئامانج کە زانیاری چەواشاکارانە بڵاودەکەنەوە."


جۆزێڤ بورێل سەرۆکی یەکەی سیاسەتی دەرەوەی کۆمسیۆنی جێبەجێکاری ئەوروپا لە تویتێکدا رایگەیاند، ئەوان کار لەسەر گوژمی شەشەمی سزاکان دەکەن کە ئامانجی سڕینەوەی زیاتری بانکەکانی سیستەمی سویفتە، لەوانە ئەو لایەنە چالاکانەش دەگرێتەوە کە زانیاری هەڵە و چەواشەکارانە بڵاودەکەنەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داهاتی نەوت.

بورێڵ باسی لەوەشکردووە، گرتنەبەری ئەو رێوشوێنانەی کە لەلایەن کۆمسیۆنەکەوە پێشنیارکراوە لە دژی رووسیا بۆ ٢٧ وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپاش پێشنیاز کراوە، دژی ئەو وڵاتەی کە هەر لە ٢٤ی مانگی شوباتەوە لە رێی خاک و دەریا و ئاسمانەوە هێرش دەکاتە سەر ئۆکرانیا.

بەرپرسان ئاماژەیان بەوەشکردووە، کۆتا خولی سزاکان کاریگەری لەسەر Sberbank (SBER.MM) دەبێت کە گەورەترین بانکی دابینکاری قەرزی رووسیایە و ئەم هەنگاوە چەند بانکێکی دیکەشیان بۆ زیادکردووە کە پێشتر لە سیستەمیSWIFT دوورخراونەتەوە.

دەشڵێن، "پێشبینی دەکرێت سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ئورسۆلا ڤۆن دێر لیین ڕۆژی چوارشەممە سزای نوێ بخاتەڕوو و لە کۆتای ئەمساڵدا هاوردەکردنی نەوتی رووسیاش بە تەواوی قەدەغە بکرێت."

ئەوەش لەکاتێکدایە، ڤلادیمیر پوتنی سەرۆکی رووسیا رۆژی سێشەممە بە رۆژئاوای راگەیاند کە رەنگە کۆتایی بە هەناردەکردن و پەیوەستنامە بازرگانییەکان بهێنێت لە وەڵامی بارگرانی ئەو سزایانەی کە یەکێتی ئەوروپا و ئەمەریکا سەپاندوویانە بەسەریدا.













گەلەری