وزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی لەگەڵ ئەرمینیا واژوویان لەسەر رێککەوتننامەی هەماهەنگی ئەتۆمیی مەدەنی کرد.
نید بڕایس وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئارارات میرزۆیان پێشوازی لە هاوتا ئەرمەنیکی کرد و ویستی زیادکردنی یەکەکانی کاری کەرتی ئاسایشی وزە و پتەوترکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێکردووە .
باسی لەوەشکردووە، لە دوای کۆبوونەوەکە هەردوولا واژوویان
لەسەر رێککەوتننامەی هەماهەنگی ئەتۆمیی مەدەنی کردووە و ئامانج لەو رێککەوتننامەیە
جۆراوجۆرکردنی وزەی ئەرمینیایە.
نید برایس لەبارەی ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوو وەزیرەکە، تاوتوێی
گەشەسەندنی دیموکراسی و بونیادنانی سیستەمی دادوەری لە ئەرمینیا و پەیوەندییەکانی
ئەرمینیا لەگەڵ وڵاتانی هاوسێیان کردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران بۆ رێککەوتی
ڤییەنای ئەتۆمی لەبارەی کۆنترۆڵکردنی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێرانەوە بەردەوامە .