AM:10:00:03/05/2022
3364 جار خوێندراوەتەوە
پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاند، ٢١٦ کەس بەھۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی کە دوێنێ پارێزگاکانی ناوەڕاستی عێراقی گرتەوە دۆخی تەندروستییان تێکچووە.
نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی حکومی ئاماژەی بەوەداوە، ٢١٦ کەس لە ناوەندی پارێزگاکە و گوندەکانی دەوروبەری کە دوجاری تەنگەنەفەسی و کێشەی تری هەناسەدان ببون بە هۆی کاریگەری خۆڵبارینەوە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکە.
هاوکات بەغدای پایتەخت و پارێزگاکانی باشوور و زۆربەی
ناوچەکانی وڵاتەکە کەوتەنە ژێر کاریگەریی خۆڵبارینەکەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا عێراق و رووبەڕوی
شەپۆلێکی توندی خۆڵابارین بویەوە.