سەردێڕ:

دیبلۆماتکارو ئەمریکییەکان چالاکییەکانیان لە ئۆکرانیا دەستپێدەکەنەوە

AM:09:21:03/05/2022

1624 جار خوێندراوەتەوە

دیبلۆماتکارێکی ئەمەریکا رایگەیاند، رەنگە ئەمەریکا بەزوویی دووبارە باڵیۆزخانەکەی لە کیێڤ بکاتەوە.


کریستینا کڤین بەرپرسی کاروبارەکانی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە میانەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە کێڤ ئاماژەی بەوەدا، ئەمەریکا بەرلەوەی باڵیۆزخانەکە بکاتەوە چاوەڕێی هەڵسەنگاندنی شارەزایانی ئاسایش دەکات سەبارەت بە بە رەوشی ئۆکرانیا و وتیشی، "کاتێک شارەزایان پێیان وتین دەتوانن بگەڕێنەوە، ئێمەش دەگەڕێینەوە."

باسی لەوەشکرد، ئەمریکا خۆشحاڵە بە گەڕانەوەوی دبلۆماتکارەکانی و بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانیان بۆ هاسوکاری ئۆکرانیا و رەنگە دیبلۆماتکارانی ئەمەریکا لە چەند رۆژی داهاتوودا رۆژانە سەردانی کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا بکەن.

کریستینا کڤین ئەوەشی خستەڕوو، ئەم هەنگاوەی ئەمریکا پەیامێکە بۆ روسیا کە ئەوان شکستیان هێناوە و ئۆکرنیاش بەردەوامە لە مانەوە.

لایخۆشیەوە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرایکرد، هەندێک لە دیبلۆماتکارانی ئەمەریکا دەست دەکەن بە سەردانیکردنی لڤیڤی رۆژئاوای ئۆکرانیا.

هەواڵی دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئۆکرانیا لەکاتێکدایە کۆمەڵێک بەرپرسی باڵای ئەمەریکا سەردانی کیێڤیان کردووە، لەوانەش سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا نانسی پیڵۆسی.













گەلەری