سەردێڕ:

راوێژکارێکی ئۆکرانیا بۆ ئێن ئاڕ تی: پوتین ڕێگری لە گفتوگۆ دەکات

PM:11:57:02/05/2022

3920 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاریکی باڵای وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا ڕایگەیاند، ئەوان هەمیشە ئامادەن بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ و ڕاگرتنی شەڕ بەڵام سەرجەم جارەکەن ڤلادیمری پوتینی سەرۆکی ڕوسیا بەربەست بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆکان دروستدەکات.


لە میانەی بەشداریکردنی لە تاوتوێی ئێن ئاڕتی، یۆری ساک ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا ڕاشیگەیاند، بەردەوامی جەنگ لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا ئەگەری هەیە سەربکێشێت بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن مۆسکوە و جەنگی ئەتۆمیش ئەگەری ڕوودانی هەیە.

ماوەی ٦٨ رۆژە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە و بەرپرسانی ئۆکرانیاش  داوادەکەن سزاکانی ئەوروپا قەدەغەکردنی نەوتی ڕوسیاش بگرێتەوە.

ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاواش بەردەوامن لە هاوکارییە سەربازییەکانیان بۆ ئۆکرانیا و روسیاش وەستانی هێرشەکانی بەستووەتەوە بە پاشگەزبونەوەی ئۆکرانیا لە ئەندامبوونی لە رێکخراوی ناتۆ. هاوکات بڕیار وایە یەکێتی ئەوروپا قۆناغێکی دیکەی سزا بەسەر ڕوسیادا بسەپێنێت.

 


تەواوی بەرنامەکە لێرەوە ببینە..













گەلەری