PM:12:24:02/05/2022
1676 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا رایگەیاند بە بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆسێپ بۆڕێڵی وتووە دەبێت سزاکانی دواتری یەکێتی ئەوروپا قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوتی روسیای تێدابێت.
دمیترۆ کوڵێبا وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا رایگەیاند، دوای پەیوەندییە تەلەفونییەکەی لەگەڵ بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆسێپ بۆڕێڵدا، جەختیکردووەتەوە کە نابێت هیچ جێگرەوەیەکی دیکە هەبێت لە پێدانی مۆڵەتی کاندیدبوونی ئۆکرانیا بۆ یەکێتی ئەوروپا.
دەشڵێت، لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا باسیان لە گواستنەوەکانی هاوڵاتیانی
مەدەنی کردووە لە شاری ماریوپۆڵی گەماردۆراو.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی
٦٨ رۆژە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە و ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاواش بەردەوامن
لە هاوکارییە سەربازییەکانیان بۆ ئۆکرانیا و روسیاش وەستانی هێرشەکانی بەستووەتەوە
بە پاشگەزبونەوەی ئۆکرانیا لە ئەندامبوونی لە رێکخراوی ناتۆ.