سەردێڕ:

ئێن ئاڕ تی زانیاری نوێ لە سەر هێرشە موشەکییەکەی ئەمشەوەی سەر ناحیەی رزگاری ئاشکرا دەکات

PM:09:30:01/05/2022

8792 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە قەزای خەبات، دوو مەشەک لەناو پاڵاوگای کار لە قەزای خەبات کەوتوونەتە خوارەوە.


جیهاد وەیسی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە خەبات ئاماژەی بەوەدا، شایەتحاڵێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاندووە، زیاتر لە پێنج موشەک بەسەر سەریدا تێپەڕیووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەشێک لە پاڵاوگەی کار ئاگر کەوتووەتەوە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەشکرد، هێزێکی زۆر بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و سەرقاڵی کۆنتڕۆلکردنی ئاگرەکەن.

هێرش قادر پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر ئاماژەی بەوەدا، بەگوێرەی لێدوانی بەشێک لە شایەتحاڵەکان بەشێک لەموشەکەکان لەناوچەی جؤڵەوانی کەەوتوونەتە خوارەوە.

وتیشی، موشەکەکان لە ناحیەی بەرتلەوە ئاراستەی قەزای خەبات و پاڵاوگەی کار کراون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی چەند موشەکێک نەتەقیتەوە و لە گوندی فازلیەی سنوری دەشتی نەینەوا بەجێ ماون، کە موشکەکانی لێیەوە ئاراستەی ناحیەی رزگاری کراون.


ئەوەشی ئاشکرا کرد، گوندی فازلیە هێزەکانی حەشدی شەبەکی سەر بە حەشدی شەعبی تێدا جێگیرە و هێزەکانی پێشمەرگە لەو ناوچەیەنین.


 غەیاس سورچی بەرپرسی راگەیاندنی مەڵبەندی یەکێتی لە موسڵ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، موشەکەکان لە گوندی تەراملێسی سەربە ناحیەی بەرتلە و حەمدانییە لە دەشتی موسڵەوە کە گوندێکی کریستیان نشینن ئاراستەی پاڵاوگەی کەورگۆسک کراون.

ئاشکراشی کرد، ئەو ناوچەیەی موشەکەکانی لێوە ئاراستەکراون نزیکە لەوشوێنەی هەمیشە موشەک ئاراستەی بنکە سەربازییەکانی تورکیا دەکرێن لە باشیک.

دەشڵێت، هاوشێوەی جارەکانی پێشوو ئەو ئۆتۆمبێلەی موشەکەکانی لەسەر ئاراستەکراون سوتاندویانە.

غایاد سورچی باسی لەوەشکرد، ئەو ناوچەیەی موشەکەکانی لێوە ئاراستە کراوە هێزێکی کەمی لیوای ١٣٠ی سوپای عێراقی لێیە و بەرپرسیارێتی ناوچەک بەدەست حەشدی شەعبی و هێزەکانی گروپە چەکدارییەکانەوەیەوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی ٦ی نیسانی ٢٠٢٢، سێ کاتیۆشا لە نزیک کۆمەڵگەی کەورگۆسک و زێی گەورە لە قەزای خەبات کەوتنەخوارەوە. شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراقیش رایگەیاند، گرووپێکی لە یاسا لادەر کاتیۆشاکانی ئاڕاستە کردووە.

لەماوەی رابردوودا زیاتر لە ١٢ هێرش کراوەتە سەر سنوری پارێزگای هەولێر.

 













گەلەری