سەردێڕ:

زیلینسکی چۆن لە دەست هێزێکی کۆماندۆی رووسی رزگاری بوو؟

PM:03:40:01/05/2022

64524 جار خوێندراوەتەوە

تەنها دوای چەند رۆژێک لە دەستپێکی هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، هێزی کۆماندۆی رووسی تەنها چەند خولەکێک دووربوون لەوەی زیلینسکی و خێزانەکەی دەستبەسەر بکەن.


رۆژنامەی تایمی ئەمریکی لە زاری ڤۆلۆدێمری زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیاوە رووداوەکەی گێراوەتەوە و دەڵێت زیلینسیکی وتویەتی، "دەنگی تەقە لە دەرەوەی دیواری ئۆفیسەکەی لە شەقامی بانکۆڤا لە کیێڤ بیستراوە."

بەرەبەیانی رۆژی ٢٤ی مانگی شوبات، هێزی پارێزگاری تایبەتی زیلنسکی بە سەرۆکی وڵاتەکەیان راگەیاندووە کە هێزێکی تایبەتی روسیا هاتووەتە ناو کیێڤەوە بۆ دەستبەسەرکردنی یاخود تیرۆرکردنی.

لەگەڵ هەڵگیرسانی شەوی یەکەمی جەنگەکەدا، لە چوارگۆشەی هێزە ئەمنییەکاندا ئاڵوگۆرێک روویدا، زیلینسکی لەگەڵ ژن و منداڵەکانی لەوێ بوو، پاسەوانەکان گڵۆپەکانیان کوژاندەوە و پۆشاکی گولـلەنەبڕیان بەسەر سەرۆک و تاقمەکەیدا دابەشکرد و ناوچەکەی چواردەوریان لە رێگەی ئامێری رووناکییەوە بە رووناکی هێشتەوە بۆ ئەوەی رێگری لە هەر بەرەوپێشچوونێکی هێزی کۆماندۆ بکەن.

زیلینسکی ئاماژەی بەوەشکردووە، هەردوو حکومەتی بەڕیتانیا و ئەمریکا ئۆفەری ئەوەیان داوە پێی کە دەری بکەن لە کیێڤ بەڵام ئەو رەتی کردووەتەوە شارەکە بەجێبهێڵێت.

لە دەرەوەی کیێڤ سەنگەرێک هەبوو کە سەرۆک دەیتوانی بڕوات بۆ ئەو شوێنە، کە پارێزراو بوو و دەتوانێت بەرگەی گەمارۆیەکی دوورودرێژ بگرتایە، بەڵام زیلینسکی رەتی کردەوە کە کیێڤ بەجێبهێڵێت.













گەلەری