سەردێڕ:

وێنە.. بەهۆی تەقینەوەکانی ئەفغانستانەوە بەشداریکردن لە نوێژی جەژندا کەمبووە

PM:12:37:01/05/2022

3348 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ جیاواز لە سعودیە و عێراق و چەند وڵاتێکی دیکە؛ ئەفغانستان رایگەیاند کردوویانە بە جەژن. بەهۆی ئەو تەقینەوانەشی لە مانگی رابردوودا روویانداوە، بەشداریکردن لە نوێژی جەژندا کەمبووە.


لە ئەفغانستان، بەهۆی تەقینەوەکانەوە کە لە ماوەی رابردوودا روویان لە هەڵکشان کردووە، بەتایبەتی کە مزگەوتەکان دەکەنە ئامانج، بوونەتە هۆی کەمبوونەوەی بەشداری خەڵکی لە نوێژی جەژندا.

ئیدارەی تاڵیبان ئێوارەی دوێنێ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت. ئەمڕۆش بەهۆی بەشداری رێژەیەکی کەم لە خەڵکی لە نوێژی جەژندا لە مزگەوتی عەلائەددین کە دەکەوێتە ناوەندی کابوڵ و توانای لەخۆگرتنی نزیکەی ٥-٦ هەزار کەسی هەیە، لە نهۆمی خوارەوەی مزگەوتەکە نوێژەکە ئەنجامدرا.

ئەوە لە کاتێکدایە، تاڵیبان لە بەردەم و دەروازەی مزگەوتەکەدا رێوشوێنی ئەمنیی توندی گرتبووەبەر بۆ ئەوەی تەقینەوەی نوێ روو نەدات، لە کاتێکدا رێوشوێنی ئەمنی لە بەردەم گشت مزگەوتەکاندا لە ئەفغانستان بەرزکراوەتەوە، لە مزگەوتە گەورەکان و ئەوانەی دەکەونە ناوەندی شارەکە تیمی گەورە جێگیرکراون.

ئەو ئوتۆمبێلانەی بە شەقامەکانی بەردەم مزگەوتی عەلائەددیندا تێدەپەڕین لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تاڵیبانەوە پشکنینیان بۆ دەکرا. ئەوانەشی بۆ نوێژکردن روویان لە مزگەوتەکە دەکرد، پشکنینیان بۆ دەکرا پاشان رێگەیان پێ دەدرا بچنە مزگەوتەکەوە.

No description available.

No description available.No description available.No description available.












گەلەری