سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە هاوکاری سەربازی زیاتری ئۆکرانیا و وتیشی، پێویستە ئۆکرانیەکان دژی هێرشەکانی ڕوسیا بەرگری لە وڵاتەکەیان بکەن.
بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڤڵۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، بەڵێنی بەردەوامیدان بە ناردنی هاوکاری سەربازیی و مرۆی لەلایەن بەریتانیاوە بۆ ئەو وڵاتە دووپاتکردەوە.
بۆریس جۆنس ئاماژەی بەوەشکردووە، وڵاتەکەی لە ئێستادا
لە هەموو کات زیاتر پابەندە بە بەهێزکردنی ئۆکرانیاوە.
هەروەها نێد پرایس وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مریكا رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پلانێكی نوێی داڕشتووه بۆئه‌وه‌ی دیپلۆماتكارانی
ئه‌مریكا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئۆكرانیا. ئەمەش لەکاتێکدایە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەمیانەی
سەردانەکەی بۆ ئۆکرانیا ئاماژەى بە گەڕانەوەی دیبلۆماتکارەکانی وڵاتەکەی کرد بۆ ئەو
وڵاتە.
هاوکات، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئەمریكا له‌په‌یوه‌ندیه‌كی
ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هاوتا ئۆكرانیه‌كه‌ی، باسی له مه‌رجه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی دیپلۆماتكاره
ئه‌مریكیه‌كان بۆ كیێڤی پایته‌خت و یارمه‌تی دارایی بۆ ئۆكرانیا كرد به‌های ٣٣ ملیار
دۆلار، پێشتر جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا
داوای له كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی كردبوو، به به‌های ٣٣ ملیۆن دۆلار یارمه‌تی بۆ ئۆكرانیا
په‌سه‌ند بكات.