سەردێڕ:

ئەمریکا: سەربازانی ئۆکرانی لە ئەڵمانیا مەشقیان پێدەکرێت

AM:08:42:01/05/2022

2568 جار خوێندراوەتەوە

ئەمریکا دەستپێکردنی مەشقی سەربازانی ئۆکرانی لە ئەڵمانیا راگەیاند.


وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا، مەشقەکانی سەربازانی سوپای ئۆکرانیا لە ئەڵمانیا بۆ فێربونی بەکارهێنانی کەلوپەلە سەربازییەکان دەستیپێکردووە.

باسی لەوەشکرد، سوپای ئەمریکا لاگەڵ حکومەتی ئەڵمانیا پیکەوە کاردەکان بۆ هاوکاریکردنی سەربازانی ئۆکرانی لە بەکارهێنانی ئەو چەکە نوێیانەی وڵاتەکەیان بەم نزیکانە بە دەستی دەگات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی ٦٦ رۆژە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە و ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاواش بەردەوامن لە هاوکارییە سەربازییەکانیان بۆ ئۆکرانیا و روسیاش وەستانی هێرشەکانی بەستووەتەوە بە پاشگەزبونەوەی ئۆکرانیا لە ئەندامبوونی لە رێکخراوی ناتۆ.













گەلەری