سەردێڕ:

روسیا دۆلفین و ژێر دەریایی لە ململانێی جەنگیدا بەکاردەهێنێت

PM:11:16:30/04/2022

7548 جار خوێندراوەتەوە

روسیا بە مەبەستی خۆپاراستن لە هەر هێرشێک لە دەریای رەشەوە بکرێتە سەر وڵاتەکەی دۆلفینی مەشقپێکراوی لە بنکەیەکدا کە دەڕوانێتە دەریای رەش بڵاوکردووەتەوە، باسی لەوەشکردووە لە دەریای رەش ژێردەریاییەکی دیزڵی بۆ بەئامانجگرتنی ئۆکرانیا بەکارهێناوە.


رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیا ئاشکرای کردووە، لە چەند شیکارییەکی وێنەییدا دەرکەوتووە روسیا دوو دۆلفینی جەنگی لە بنکەیەکی نزیک دەریای رەش جێگیرکردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەسەرەتای جەنگی روسیا و ئۆکرانیاوە ئەو وڵاتە دوو دۆلفینی لە دەریای دورگەی کریمیدا جێگیرکرددووە و بەکاریان دەهێنێت.

باسی لەوەشکردووە، لە کۆنەوە روسیا مەشقی تایبەتی سەربازی بە دۆلفینەکان کردووە هەتا بتوانێت لە بەرژەوەندی خۆی لە جەنگدا بەکاریبهێنێت.

هاوکات، وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، ژێردەریایییەکی دیزلی لە دەریای رەش بۆ لێدانی ئامانجە سەربازییەکانی ئۆکرانی بە مووشەکی کروزی کالیبەر بەکارهێناوە.

لایخۆشیەوە ئاژانسی ئینتەرفاکسی روسی ئەوەی خستووەتەڕوو، بۆ یەکەمجارە سوپای روسیا بەکارهێنانی ژێردەریای لە هێرشەکانیدا بۆ سەر روسیا ئاشکرادەکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی ٦٦ رۆژە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە و ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاواش بەردەوامن لە هاوکارییە سەربازییەکانیان بۆ ئۆکرانیا و روسیاش وەستانی هێرشەکانی بەستووەتەوە بە پاشگەزبونەوەی ئۆکرانیا لە ئەندامبوونی لە رێکخراوی ناتۆ.













گەلەری