وەزارەتی کشتوکاڵی ئۆکرانیا رایگەیاند، ئاستی هەناردەکردنی گەنم لە وڵاتەکەیان گەیشتووەتە ٤٥ ملیۆن و ٧٠٩ هەزار تۆن لەمساڵدا.
لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی کشتوکاڵی ئۆکرانیا رایگەیاند، وڵاتەکەیان ٤٥ ملیۆن و ٧٠٩ هەزار تۆن گەنمی لەسەرەتای ئەمساڵەوە هەناردەی وڵاتانی دیکە کردووە.
هاوکات، بەرپرسانی وەزارەتەکە ئاشکرایان کردووە، لەسەرەتای مانگی ئازارەوە و لەگەڵ هێرشەکانی روسیا بۆ سەر
ئۆکرانیا ٣٠٠ هەزار تۆن داناوێڵەی هەناردەی وڵاتانی دەرەوە کردووە.
لایخۆشیەوە، دێنیس شمیگان
سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا ئەوەیخستەڕوو، لەگەڵ وڵاتانی پۆڵەندا و لیتوانیا و ئەڵمانیا و
بولگاریا و رۆمانیا رێککەوتون کە لە رێگەیانەوە ئۆکرانیا بەردەوام بێت لە
هەناردەکردنی دانەوێڵە.
ئەمەش
لە کاتیکدایە، بەهۆی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیاوە چاوەرواندەکرا ئۆکرانیا کە
گەورەترین دابینکاری گەنمە لە جیهاندا لە هەناردەکردنی دانەوێڵە بووەستێنێت.