سەردێڕ:

بڕیارێک لەبارەی خوێندنی خاوەن پێداویسیە تایبەتەکان دەدرێت

PM:07:36:30/04/2022

2632 جار خوێندراوەتەوە

جێگری یەکەمی دەستەی چاودێری کەمئەندامان و پێداویستییە تایبەتەکانی عێراق رایگەیاند، دەستەکە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە لە هەوڵدان بۆ هاوکاریکردنی خاوەن پێداویسیە تایبەتەکان بۆ گەیشتن بە کۆتا قۆناغەکانی خویندن.


عەلی حەلو جێگری یەکەمی دەستەی چاودێری کەمئەندامان و پێداویستییە تایبەتەکانی عێراق لە لیدوانیکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق ئاماژەی بەوەدا، هەرچەند لە عێراق خوێندکارانی نابیست هەتا قۆناغی شەشی بنەڕەتی دەتوانن بخوێنن بەڵام لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە هەوڵدەدەن هاوکاریان بکەن بۆ گەیشتنیان بە قۆناغی زانکۆ.

باسی لەوەشکردووە، نابینایان لە عێراق توانیویانە لە خویندن سەربکەون و بەشێکیشیان گەیشتونەتە قۆناغی ماجیستێر بەڵام یەکەمی دەستەی چاودێری کەمئەندامان و پێداویستییە تایبەتەکان دەیەویت زیاتر هاوکاری و پاڵپشتیان بکات.

عەلی حلو ئاشکراشیکرد، دەستەکە دەیەوێت هاوکاری سەرجەم خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بکات لە بەردەوامبون و تەواوکردنی خوێندن.













گەلەری