سەردێڕ:

سەرۆکی وڵاتێکی عەرەبی لێبوردنی گشتی بۆ ئەنجامدەرانی تاوانە تێرۆرستییەکان دەرکرد

PM:04:25:30/04/2022

5528 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی سوریا، لێبوردنی گشتی بۆ ئەو هاوڵاتییە سورییانە دەرکرد کە بە تاوانی تیرۆریستی دەستبەسەرکراوون، جگە لەو تاوانانەی کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی کەسێک.


ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکایەتی سوریا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەشار ئەسەد مەرسومێکی کۆماری بە ژمارە ٧ بۆ ساڵی ٢٠٢٢ دەرکرد کە تیایدا لێبووردنی گشتی بۆ هەموو ئەو هاوڵاتییە سورییانە دەرکردووە کە تا پێش ٣٠ نیسانی ٢٠٢٢ بە تاوانی تیرۆریستی لە زینداندان.

ئاماژەی بەوەشداوە، بڕیارەکە ئەوانە ناگرێتەوە کە تاوانەکەیان مردنی کەسێکی لێکەوتبێتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەر زیندانییەک بەر یاسای رووبەرووبونەوەی تیرۆر ژمارە ١٩ ساڵی ٢٠١٢ و یاسای سزادانی کۆماری ژمارە ١٤٨ ساڵی١٩٤٩ بکەوێت، لێبوردنەکە نایگرێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەم لێبوردنە کاریگەری لەسەر داوای کەسی و یاسایی نابێت، زیانلێکەوتوو دەتوانێت داواکەی لە دادگای باری کەسی تایبەتمەند پێشکەش بکات، بڕیارەکەش لە بەرواری دەرچوونییەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.













گەلەری