سەردێڕ:

هۆکارەکانی زەردبوونی ددان چین؟

PM:03:58:07/08/2021

24448 جار خوێندراوەتەوە

ڕەنگی ددانەکان بەشێوەیەکەی ئاسایی ڕەنگی سپیی تەواو نین و کەمێک مەیلەو زەردییان تێدایە، بەڵام چەندین هۆکار هەیە کە کاریگەرییان هەیە لەسەر زەردبوونی ددانەکان کە پێویستە ئاگاداریان بین و بزانین چۆن خۆمانیان لێ دەپارێزین


بابەتێکی ماڵپەڕیhealthengine  باس لەوەدەکات کە چەند هۆکارێکی سەرەکی هەن لە زەردبوونی ددانەکان کە ئەمانەن:

یەکەم: هۆکاری بۆ ماوەیی

دووەم: تەنک بوونی مینای ددان

سێیەم: هەڵکشانی تەمەن

چوارەم: جگەرەکێشان

پێنجەم: خوارنەوەی چا و قاوەی زۆر

شەشەم: پاکڕانەگرتنی دەم و ددان و نەشتنی ددان


چۆن ددانەکان لە زەردبوون دەپارێزیت؟


-دوورکەوتنەوە لە خووەکانی وەک جگەرەکێشان و زۆر خواردنەوەی قاوە و چا، شوشتنی ددانەکان

-غەرغەرەکردن بە ئاو دوای هەموو ژەمە خۆراکێک

-خواردنی ئەو میوە و سەوزانەی کە ڕێژەیەکەی زۆر ئاویان تێدایە













گەلەری