سەردێڕ:

ئەم وڵاتە جارێکی دیکە هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی کرد

AM:10:04:30/04/2022

6488 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی کۆریای باکور جارێکی دیکە هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی کرد بەرامبەر ئەو هێزانەی دوژمانیەتی وڵاتەکەی دەکەن. دەشڵێت، "بەرەوپێشردنی توانا سەربازییەکانی وڵاتەکەی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هەر هەوڵێکە ببێتە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتەکەی".


ئاژانسی فەرمی هەواڵی کۆریای باکور بڵاوکردەوە، کیم جۆنگ ئون سەرۆکی ئەو وڵاتە ئاشکرای کردووە، بە ئامانجی پاراستن و سەرکەوتنی رەهای وڵاتەکەی، هەر کاتێک پێویست بکات چەکی ئەتۆمی بەکار دەهێنێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، پێویستە پیۆنگ یانگ بەتوانابێت بەرامبەر راگرتن و کۆنتڕۆڵکردنی هەر هەوڵیک ببێتە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتەکەی.

ئەوەشی خستووتەڕوو، کۆریای باکور بەردەوامدەبێت لە پەرەپێدانی توانا سەربازی و پڕ چەککردنی و موشەکە بالستییەکانی تا بتوانێت هێزێکی هەبێت سەربکەوێت بەسەر هەر وڵاتێک و هێزێکی جیهانیدا کە رێزی نەگرێت و توڕەی بکات.

دەشڵێت، ئەمە تاکە پارێزەرێکە بتوانێت ئاسایش و پاراستنی وڵاتەکەی دەستەبەر بکات.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ٢٥ی ٤ی ٢٠٢٢ لە کاتی بەڕێوەچوونی نمایشێکی سەربازیدا، کیم جونگ ئون رایگەیاند، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە بنەڕەتییەکانی وڵاتەکەی پەنا بۆ بەرکاهێنانی چەکی ئەتۆمی دەبات.

ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ سەپاندنی قورسترین سزای ئابوری و دارایی و سەربازی بەسەر وڵاتەکەیدا، بەڵام کۆریای باکور بەردەوامە لە تاقیکردنەوەی موشەکە بالیستییەکانی بەجۆرێک لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە تاقیکردنەوەی موشەکی ئەنجامداوە.













گەلەری