سەردێڕ:

ئۆکرانیا: بەهۆی هێرشەکانی روسیاوە ٢١٩ منداڵ کوژراون

PM:05:09:29/04/2022

2236 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئۆکرانیا ئاشکرایکرد، بەهۆی هێرشەکانی سوپای روسیاوە، ٢١٩ منداڵ گیانیان لەدەستداوە و ٣٩٨ی دیکەش برینداربوون.


لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئۆکرانیاوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە بەهۆی بۆردومانەکانی سوپای روسیاوە، زیاتر لە هەزار و ٥٥٠ دامەزراوەی پەروەردەیی زیانیان بەرکەوتووە، لەوانەش ١٠٢یان بەتەواوی خاپوور بوون.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ئەمڕۆ، ٢١٩ منداڵ کوژراون و ٣٩٨ی دیکەش برینداربوون.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە شوباتی رابردوودا روسیا هێرشەکانی بۆسەر ئۆکرانیا دەستپێکرد و لە ماوەی جەنگیشدا چەندین جار هێرشی کردووەتە سەر ناوەندەکانی خوێندن و نەخۆشخانەکان و شوێنی گشتی و ژیانی ئاسایی هاوڵاتیان؛ کە بەهۆیەوە هاوڵاتیانی مەدەنی و منداڵیش گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون.













گەلەری