وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی بەڵخ لە ئەفغانستان رایگەیاند، بە هۆی ژمارهیهک تەقینەوهی یەک لەدوای یەک له شاری مەزاری شەریف لە ناوەندی ویلایەتی بەڵخی باکووری ئەفغانستان نۆ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.
لە راگەیەندراوێکدا عاسف وەزیری وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی بەڵخ ئاماژەی بەوەدا، ژمارهیهك تەقینەوەی یەک لەدوای یەک لە وێستگەكانی مینی پاس لە سەجادیە و کانتینەرھا لە ناوەندی مەزاری شەریف روویداوە و گیانلەدەستدانی نۆ کەس و برینداربوونی ١٣ هاوڵاتی سڤیلی لێکەوتووەتەوە.
باسی لەوەشکرد، تەقینەوەکان ئۆتۆمبێلی ئەو شیعه مهزههبانەی
کردووەتە ئامانج کە لە ناوەندی شارەکەوە دەگەڕێنەوە گوندەکانی دەورووبەر.
ھاوکات میدیا ناوخۆییەکانی ئەفغانستان
ئەوەیانخستووەتەڕووو بەپێی قسەی شایەتحاڵەکانی روداوەکە، زیاتر لە ١٠ کەس بەھۆی تەقینەوەکانەوە
گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەیان بەوەشدا، ھێشتا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی تەقینەوەکانی
لە ئەستۆ نەگرتووە.
ئەمەش دوای ئەوەدیت لە ٢١ی نیسان ژمارەیەک تەقینەوە لە
ویلایەتە جیا جیاکانی ئەفغانستان روویاندا و ژمارەیەک هاوڵاتی زۆر گیانیانەدەستدا
و دواتریش رێکخراوی چەکداری داعش بەرپرسیارێتی خۆی لەو تەقینەوانە راگەیاند.