وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، جگە لە ماڵ و سەروەتی كهمینه دهسهڵاتدارهكانی روسیا دەتوانن دەستبەسەر پارە بلۆککراوەکانی بانکی ناوەندیی روسیاشدا بگرن و بۆ هاوکاریکردنی ئۆکرانیا بەکاریبھێن.
ئەتۆنی بڵینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا، دەمانەوێت یاساناسەکانمان کار لەسەر دەستبەسەراگرتنی پارە بلۆککراوەکانی بانکی ناوەندی روسیا بکەن و پێمان بڵێن، چی دەسەڵاتێکی یاسایی بۆ دەست بەسەردا گرتنی ئەو پارانە پێویسته.
باسی لەوەشکرادووە ئەمریکا نەک تەنها دەیەوێت دەست بەسەر
ئەو پارانەدا بگرێت بەڵکو دەیەوێت بۆ هاوکاریکردنی ئۆکرانیا بەکاریانبێنێت.
هاوکات، جۆ بایدن
سەرۆکی ئەمریکا ئەوەی خستەڕوو، ھەنگاویان ناوە بۆ ئەوەی دەسەڵاتی فراوانتر بدرێته
ئیدارهكهی بۆ دەست بەسەردا گرتنی ماڵ و سەروەتی كهمینه دهسهڵاتدارهكانی روسیا
و بەکارھێنانیان بۆ هاوکاری ئۆکرانیا، و بە ھاوبەشی لەگەڵ کۆنگرێس لەسەر ئەو پرسە
کار دهكهن.
ئەمەش لە کاتێکدایە بە هۆی جەنگی نێوان روسیا و
ئۆکرانیاوە ئەمریکا سزای توندی ئابوری بەسەر روسیادا سەپاندووە و بەردەوامە لە
هاوکارییە سەربازی و مرۆییەکانی بۆ ئۆکرانیا.