PM:09:57:28/04/2022
11884 جار خوێندراوەتەوە
لە بەریتانیا پیاوێک گۆرەویە بەکارهاتووەکانی بە دەستی دوو لە پەیجێکدا بە ئۆنلاین دەفرۆشێت و مانگانە زیاتر لە هەزار و ٦٠٠ پاوەنی دەستدەکەوێت.
بیلی جۆی پیاوێکی تەمەن ٢٥ ساڵی بەریتانییە بە هاوکاری هاوسەرەکەی پەیجێک بەڕێوەدەبەن، دوای چەند ڕۆژ لە بەکارهێنانی گۆرەوییەکانی لە پەیجەکەیدا وێنەیان بڵاودەکاتەوە و هەر جووتێک لە گۆرەوییەکانی بە ١٠ پاوەن تاوەکو ٣٠ پاوەن دەفرۆشێت.
سەرەتا جۆی هیچ بیرۆکەیەکی نەبووە تا ئەو
کاتەی کەسێک بە نامەیەک بیرۆکەیەک پێدەڵێت و ئەویش دەستی بەکارەکە کردووە و لە ئێستا
بووەتە داهاتێکی باشی مانگانە بۆی.
جۆی دەڵێت، خێزان
و هاوڕێکانی بە تەواوەتی پشتگیری و هاوکاری دەکەن لە کارەکەیدا.