سەردێڕ:

گەورەترین بەساڵاچوو لە جیهاندا نهێنی تەمەنە درێژەکەی ئاشکرادەکات

PM:08:55:28/04/2022

9184 جار خوێندراوەتەوە

راهیبەیەکی فەڕەنسی بەناوی ئەندرییە بوو بە گەورەترین بەساڵاچوو لە جیهاندا کە تەمەنی ١١٨ ساڵ و ٧٣ رۆژە، کتێبی گینسیش بۆ ژمارە پێوانەییەکان وەك گەورەترین بەساڵاچوو ناوی تۆمارکرد.


بەگوێرەی گۆڤاری "فۆربس"ی ئەمەریکی لوسیل راندۆن لە ١١ی شوباتی ١٩٠٤دا لەدایكبووە، کاری چاودێری منداڵان بووە، دوای جەنگی دووەمی جیهانیش بووە بە راهیبە و چاودێری منداڵانی بێ دایك و باوکی کردووە.

لەکاتی بڵاوبوونەوەی ئەنفلەوەنزای ئیسپانی لە ساڵی ١٩١٤دا سەلامەت بوو، لەئێستاشدا گەورەترین رزگاربووە لە ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ لە جیهاندا.

لەبارەی نهێنی درێژی تەمەنیشییەوە ئەم ژنە بە رۆژنامەی "زە گاردیان"ی بەریتانی وتووە، رۆژانە پەرداخێك شەراب دەخواتەوە، شۆکولاتە نهێنیی درێژی تەمەنەکەیەتی، هەروەها وتوویەتی، "واهەست دەکەم کە لە بەهەشت دڵخۆشتر دەبم بەڵام خودا هێشتا نایەوێت بگەڕێمەوە لای".













گەلەری