سەردێڕ:

گرنگی خواردنەوەی ئاوی مریشک بۆ جەستە چییە؟

PM:06:53:28/04/2022

4544 جار خوێندراوەتەوە

ئاوی مریشک دەوڵەمەندە بە کالسیۆم و ماددەی دژەئۆکسان کە بەرگریی جەستە بەهێز دەکات و هەڵامەت و هەستی سەرما ناهێڵێت و تەندروستیی سییەکان دەپارێزێت.


ماڵپەڕی میدیکەڵ نیوس لە بابەتێکدا ئاماژەی بە گرنگی خواردنی ئاوی مریشک کردووە بۆ جەستە بەتایبەت ئەگەر رۆژووەوان لە دوای بەربانگ بیخۆنەوە:

یەکەم: بەهۆی بوونی کانزای کالسیۆم تێیدا، دەبێتە هۆی بەهێزکردنی جومگە و ماسولکەکان.

دووەم: دەوڵەمەندە بە ماددەی دژە ئۆکسان بەهۆیەوە مەترسی توشبوون بە جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.

سێیەم: کۆکە و نیشانەکانی ڕەبۆ و بەڵغەم و هەوکردنی سییەکان ناهێڵێت.

چوارەم: کاردەکات بۆ بەهێزکردنی دڵ و سوڕی خوێن.

پێنجەم: شێداریی بە جەستەی رۆژووەوان دەبەخشێت.

شەشەم: خواردنەوەی دوای بەربانگ وزە بە جەستە دەبەخشێت و گەدە ئامادە دەکات بۆ خواردنەکانی تر.

حەوتەم: ددانەکان بەهێز دەکات و لە کلۆربوون و هەوکردنی پوک دەیپارێزێت.

هەشتەم: سیستمی بەرگریی جەستە بەهێز دەکات ولە پەتا وەرزییەکان بەدوردەبیت.

نۆیەم: کاردەکات بۆ کرانەوەی کونەکانی لوت و هەوکردنی جیوبەکان، بۆ ئەوەش کەمێک ئاوی لیمۆی تێکەڵ بکە.

ئ.ل













گەلەری