سەردێڕ:

رێبوار ئەوڕەحمان: دابەشنەکردنی موچە نائەخلاقیترین کارە ئەم دەسەڵاتە دەیکات

PM:06:24:28/04/2022

3636 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەڵێت، ئەوەی پارتی و یەکێتی بە هاوڵاتیانی دەکەن نا ئەخلاقیترین کارە کە هیچ حکموڕانییەک لە مێژوودا بەرامبەر هاوڵاتیانی خۆی نەیکردووە.


رێبوار ئەوڕەحمان لە لێدوانێکیدا بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەشکرد، نرخی نەوت زۆر بەرزە و داهات زیادیکردووە.

وتیشی، بێجگە لە هاوکاری هاوپەیمانان و ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدا، هێشتا حکومەتی هەرێم موچەی مانگی سێی دابەشنەکردووە لە کاتێکدا لە بەغدا موچەی مانگی پێنج دابەشدەکرێت.

داواکاریشە لە هاوڵاتیانی هەرێم، ئەم ناهەقییەیان بیرنەچێت و تۆڵەی خۆیان لە دوو حزبی دەسەڵات بکەنەوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دەستیان کردووە بە دابەشکردنی موچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.

 













گەلەری