سکرتێری گشتیی ناتۆ رایگەیاند، وڵاتانی هاوسێی روسیا دەتوانن بە زوویی پەیوەندییان پێوەبکەن. رووسیاش هەڕەشەی ئەوە دەکات؛ چەکی ئەتۆمی و جۆرە موشەکێک کە خێرایی لە خێرایی دەنگ زیاترە لە کالینگراد جێگیردەکات ئەگەربێت و ئەو وڵاتانە بە داواکەی ناتۆ رازی بن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، یانس ستۆڵنبێرگ سکرتێری گشتیی ناتۆ رایگەیاند، وڵاتانی فینلەندا و سوید دەتوانن بە خێرایی پەیوەندیی بە ناتۆوە بکەن و بچنە ناو هاوپەیمانییەکەوە ئەگەر داوابکەن ببن بە ئەندام.
ستۆلینبێرگ دڵنیاییدا
کە دەتوانن لەگەڵ داواکاریی ئەو دوو وڵاتەدا دەست بە ئامادەکارییەکان بکەن تا دەنگدانی
فەرمیی پەرلەمانی ٣٠ کەسی هەردوو وڵات.
راشیگەیاند، باوەڕی
تەواوی هەیە بە شێوەیەک ئەم ماوەیە بەڕێدەکەن کە گونجاو و باش بێت بۆ سوید و فینلاندیش.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
روسیا سنورێکی ١٣٣٠ کیلۆمەتری لەگەڵ فینلاند هەیە، لە کاتێکدا سویدیش دوور نییە
سنووری روسیاوە.
لە هەمانکاتدا،
روسیا هۆشداریی دەدات کە چەکی ئەتۆمیی و موشەکێک کە خێرایی لە خێرایی رووناکی زیاترە
لە کالینگراد دابمەزرێنێت.