سەرۆکایەتی کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست رایگەیاند، وەک یەکەم وڵاتی ئەفریقا دراوە ئەلکترۆنی بتکۆینی لەپاڵ فرانکی ئەفریقی کە دراوی فەرمی وڵاتە، بەفەرمی پەسەند کرد.
کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست لەپاڵ فرانکی ئەفەریقیدا بیتکۆینی وەک دراوی فەرمی وڵاتەکەی ناساند.
سەرۆکایەتی کۆماری
ئەفریقای ناوەڕاست ئاماژەی بەوەدا، ئەم بڕیارەی بڕیارێکی چاونەترسانە و سەرکەوتووانەیە.
ئەمەش لە دوای ئەوەدێت،
لەماوەی رابردوودا کۆماری سلڤادۆر بیتکۆینی وەک دراوەی فەرمی خۆی ناساند، بەڵام لەدوای
ماوەیەکی کەم ئەو دراوە دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و ئەو وڵاتەش روبەڕووی
شکستێکی گەورەی دارایی بووەوە.