وتەبێژی کۆمپانیای یونیپێری ئەڵمانی رایگەیاند، لەمەودوا بۆ کڕینی غاز لە روسیا ئەو پارەیەیی وڵاتەکەی دەیدات یۆرۆدەبێت و دەخرێتە سەر هەژماری بانکێکی روسی لە روسیا نەک لە ئەوروپا. پێشتر کۆمپانیاکە ئاشکرای کردبوو، "ئامادەن و لە توانایاندا هەیە بۆ کڕینی غاز لە روسیا رۆبڵ بدەن لە جیاتی هەردراوێکی دیکە".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، رۆژنامەی راینش پۆستی ئەڵمانی لە زاری وتەبێژی فەرمی کۆمپانیای یونیپێرەوە بڵاویکردەوە، بۆ کڕینی غاز لە روسیا بە یۆرۆ پارەی کڕینەکەی دەدرێت و دەشخرێتە سەر هەژماری بانکی یەکێک لەبانکەکانی روسیا لە ناوخۆی ئەو وڵاتە نەک بانکەکانی روسیا لە ئەوروپا.
پێشتر، تینا تۆمێلا
بەڕیوەبەری دارایی کۆمپانیای یونیپێر لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆنگرەیەکدا لە
رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە ئاشکرای کرد، کۆمپانیاکەیان بەردەوامە لە گفتوگۆکانی
لەگەڵ کۆمپانیای غازپرۆمی روسی لەبارەی پێدانی رۆبڵی روسییەوە بەرامبەر کڕینی غاز
لەو وڵاتە.
ئاماژەی بەوەشدا، تا ئێستا
بەگوێرەی ئەو گرێبەستەی لە نێوان روسیا و ئەڵمانیا واژۆکراوە، هاوردەکردنی غاز لە
روسیاوە بۆ ئەڵمانیا بەردەوامە و هیچ گۆڕاناکرییەکی تێدا نەکراوە.
وتیشی، لەبارەی گرتنە بەری
رێکارەکانی جێبەجێکردنی پێدانی رۆبڵی روسی بەرامبەر کڕینی غاز لەو وڵات، گفتوگۆکان
بەردەوامە و کۆمپانیەکەیان ئامادەیە و لە توانایداهەیە رۆبڵ بدات لە جیاتی هەر
دراوێکی دیکە.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوای
سەپاندنی سزای ئابوری بازرگانی و دارایی بەسەر روسیادا لەلایەن ئەمریکا و
هاوپەیمانەکانی و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپاوە، حکومەتی روسیا پێدانی روبڵی وڵاتەکەی
بۆ خەرجکردنی نرخی کڕینی غازی وڵاتەکەی لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە کردە مەرج. هەر
لەو بارەیەشەوە دوێنێ هەناردەکردنی غازی بۆ هەریەک لە پۆڵەندا و بولگاریا
بەشێوەیەکی تەواو راگرت، چونکە ئەو دوو وڵاتە ئامادەنەبوون لەبەرامبەر کڕینی غازی
روسی رۆبڵ، دراوی فەرمی روسی، بدەن.