سەردێڕ:

ئایا حکومەتی کار بەڕێکار دەتوانێت پڕۆژە یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بکات؟

PM:12:21:28/04/2022

1868 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا پێداگری دەکەن لەسەر دەرکردنی بڕیارێک تیایدا حکومەتی فیدڕاڵی پابەند دەکات لەسەر رەوانەکردنی پڕۆژە یاسای بودجە. دەشڵێت، "دەستور رێگری ناکات لەوەی حکومەتی کاربەڕێکار پڕۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بکات".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، مو‌حەمەد عەنوز سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی فەرمی رایگەیاند، لە ئێستادا پێداگری دەکەن لەسەر دەرکردنی بڕیارێک تیایدا حکومەتی فیدڕاڵی پابەند دەکات لەسەر رەوانەکردنی پڕۆژە یاسای بودجە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئاڵۆزییە سیاسییەکان و چەقبەستنی سیاسی بوونەتە هۆی دواکەوتنی پڕۆژە یاسای بودجە و ئەمەش کاریگەریی نەرێنیی لەسەر بارودۆخی ئابوریی وڵات و بژێویی ژیانی هاوڵاتییان داناوە.

ئەوەشی خستەڕوو، نزیکەی ١٢٠ یاسا لە خولی پێشووی پەرلەمانەوە بۆ ئەم خولەی پەرلەمان ماوەتەوە و هەندێکیان پەیوەندیی راستەوخۆیان بە لایەنی ئابورییەوە هەیە.

مو‌حەمەد عەنوز ئاشکراشی کرد، دەستور رێگریی لە حکومەتی کاربەڕێکارناکات کە پرۆژەکان و یاساکانیان رەوانەی پەرلەمان بکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوای تێپەڕبوونی شەش مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، سەرجەم هەوڵەکان بۆ رێکخستنەوەی پەیوەندییە سیاسییەکان و پێکهێنانی حکومەتی نوێ شکستییان هێناوە.













گەلەری