سەردێڕ:

شەوی قەدری ئۆکرانیا لە سێبەری جەنگدا

AM:09:01:28/04/2022

4936 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتێکدا جەنگی روسیا و ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتەوە بەردەوامە، موسڵمانانی ئەو وڵاتە بەبۆنەی شەوی قەدرەوە روویان کردە مزگەوتی ناوەندی کولتووریی ئیسلامی لە کیێڤی پایتەخت.


رۆژووانانی ئۆکرانی لەسەر ئەو خوانانەی کە لە حەوشەی مزگەوتەکەدا رازێندرابوویەوە، رۆژوویان شکاند و دوای بانگی خەوتنان نوێژی تەراویحیان ئەنجامدا.

دواتر، موسڵمانانی ئۆکرانیا بە نزا و پاڕانەوە شەوی قەدریان لە مزگەوتی ناوەندی کولتووریی ئیسلامی لە کیێڤی پایتەخت بەرز راگرت.

٦٤ رۆژە، بە فەرمانی ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا سوپای ئەو وڵاتە ئۆپراسیۆنەکانی لە بەشی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دەستپێکرد و تا ئێستاش بەردەوامە. سوپای روسیا لە وشکانی و ئاسمانی ئۆکرانیاوە هێرشەکانی بەردەوامە و بەردوام ناوچە گرنگەکان و شارە گەورەکانی ئەو وڵاتە بۆردوومان دەکات.













گەلەری