سەردێڕ:

سەرۆک وەزیرانی پاکستان: ئێمە دوژمنایەتی ئەمریکامان پێناکریت

PM:11:08:27/04/2022

4112 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکوەزیرانی پاکستان، شەهباز شەریف رایگەیاند کە وڵاتەکەی دوژمنایەتی ئەمریکای پێناکرێت و پێویستە ئیسلام ئاباد پەیوەندییەکانی لەگەڵ واشنتۆن پێش بخات.


شەهباز شەریف سەرۆکوەزیرانی پاکستان لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی ئاماژەی بەوەداوە، وڵاتەکەی دوژمنایەتی ئەمریکای پێناکرێت و پێویستە ئیسلام ئاباد پەیوەندییەکانی لەگەڵ واشنتۆن پێش بخات.

لەبارەی تۆمەتبارکردنی ئەمریکا بە لەکارلادانی عیمران خان سەرۆک وەزیرانی پێشوی پاکستان لە پۆستی سەرۆکوەزیران سەرۆک وەزیرانی نوێی پاکستان ئەوەی خستەڕوو، "راگەیاندراوی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی پاکستان بە روونی باسی لەوە کردووە کە لابردنی عیمران خان لە دەسەڵات گەلەکۆمەکییەکی دەرەکی نەبوە و لیژنەیەکی یاسایی بۆ لێکۆڵیەنەوە لەو بابەتە پێکدەهێنن."

شەهباز شەریف باسی لەوەشکرد، کابینەی پێشووی حکومەتی پاکستان رەخنەی لە سیاسەتەکانی حکوومەتی سعوودیە گرتووە بەڵام ئەو وڵاتە هاوکاری زۆری ئێمەی کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا بە هۆی ناڕەزایەتی هاوڵاتیانەوە پەرلەمانی پاکستان دەسەڵاتی لە عیمران خان سەرۆک وەزیرینی ئەو وڵاتە وەرگرتەوە و دواتریش بە دەسنگی زۆرینەی پەرلەمان شەهباز شەریف سەرۆکی پارتی ئۆپۆزسیۆنی پاکستان بووە سەرۆکی وەزیرانی ئەو وڵاتە.













گەلەری