سەردێڕ:

راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی: کەمپی هۆڵ گەورەترین مەترسییە بۆسەر عێراق

PM:04:40:27/04/2022

3712 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایگەیاند، داعش هێشتا مەترسییە بۆسەر ناوچەکە و کەمپی هۆل کە چەکدارانی داعشی تێدا بەندکراون گەورەترین مەترسییە بۆسەر عێراق.


لە کۆبونەوەی لەگەڵ دەینا سترووڵ جێگری وەزیری بەگری ئەمریکا، قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ئاماژەی بەوەدا، کەمپی هۆڵ کە چەکدارانی داعشی تێدا بەندکراوە، عێراقی نیگەران کردووە.

باسی لەوەشکرد، پێویستە هەماهەنگی بکرێت لەنێوان عێراق و سوریا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەبارەت بە یەکلایکردنەوەی چارەنوسی ئەو چەکدارانەی داعش کە لەناو کەمپەکەدا دەستبەسەرن.

لایخۆشیەوە، جێگری وەزیری بەرگری ئەمریکا، پشتیونی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ عێراق نیشاندا لە ڕووبەڕووبونەوەی پرسی تیرۆر لە ناوچەکە.

"کەمپی هۆڵ" ئەو شوێنەی کە بووە بە لانکەی نیشتەجێبوونی زۆرەملێی هەزاران پیاو، ژن و منداڵی چەکدارە بیانییە داعشەکان، کەمپێکە لە شێوەی شارێکی تەنراو بە چەکدار و چوارچێوەی سەربازی.

نزیکەی "٦٠ هەزار" کەس لە ٥٠ وڵاتی جیهانەوە لە نێو کەمپی هۆڵدا هەن، لەو رێژەیەش ٣٠ هەزار عێراقی، ٢٠ هەزار سووری و نزیکەی ١٠ هەزار کەسی دیکەش لە وڵاتانی دیکەی جیهان پێکهاتوون، نزیکەی ٢٠ هەزار منداڵی بە رەگەز عێراقیی و سووریشی تێدایە، هاوکات دوو هەزار و ٥٠٠ خێزانی چەکدارە داعشە بیانییەکانی تێدایە، زۆرێک لەوانە لەسەروبەندی تێکشکانی گرووپی چەکداری داعشەوە لە باغووز لەساڵی ٢٠١٩ەوە، لە نێو کەمپەکەدا دەستبەسەرن.













گەلەری