سەردێڕ:

لەم وڵاتە بەهۆی هەورە بروسکەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا

PM:01:09:07/08/2021

4852 جار خوێندراوەتەوە

چاوگە هەواڵییە ناوخۆییەکانی یەمەن بڵاویانکردەوە، بەهۆی هەورە بروسکەوە لە ناوچەی جوحافی سەر بە پارێزگای زالع لە باشووری یەمەن، سێ کەس گیانیان لەدەستدا.


بەگوێرەی زانیارییە هەواڵییەکان، هەورە بروسکەکە لەشاخی سەمادی سەر بە ناوچەی جوحاف روویداوە و بەوهۆیەشەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بەسەختی برینداربوون.

ساڵانەش، لەکاتی دەستپێکردنی وەرزی باران بارین کە لە مانگی ئازار تا ئاب دەخایەنێت، پارێزگا گەورەکانی یەمەن کە دەکەونە ناوچە شاخاویی و سەختەکانەوە، وەک سەنعا، زالع، زومار، ئەب، شبووە، حەزەرمەوت، مەهرە، ئەبین و لحج دووچاری باران بارینی بە لێزمە و هەورەبروسکەی بەهێز دەبنەوە، بەوهۆیەشەوە زیانی گیانیی و ماددیی لێ دەکەوێتەوە.

لەمانگی تەموزی ئەمساڵیشدا، لەپارێزگاکانی شبوە، مەهرە، ئەبین لە باشوور و رۆژهەڵاتی یەمن ٢١ کەس کە لە نێویشیاندا ژن و منداڵ و حەوت ئەندامی خێزانێک بەهۆی بارانی بەلێزمە و لافاوەوە، خنکان.













گەلەری