سەردێڕ:

ئایا حەلبوسی نامەی بارزانی گەیاندووەتە ئێران؟

PM:12:41:27/04/2022

5580 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە مشعان جبوری سەرکردە لە هاوپەیمانی سوننەکان رەتیکردەوە ئامانج لەگەشتەکەی سەرۆکی پەرلەمان بۆ گەیاندنی پەیامی بارزانی بێت بۆ ئێران.


ئەمڕۆ چوارشەممە، محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی ئێرانی کرد، چەند چاوگێک ئاماژەیان بەوەکرد کە نامەی بارزانی دەگەیەنێتە ئێران، بەڵام مەشعان جبوری سەرکردەی هاوپەیمانی سوننەکان لەپەیوەندیەکدا لەگەڵ ئێن ئاڕتی رەتیکردەوە حەلبوسی پەیامی بارزانی بۆ ئێران بردبێت.

 جبوری وتیشی:"بارزانی کەناڵی پەیوەندی لەگەڵ ئێران بەهێزە و پێویستی بەوە نیە حەلبوسی نامەی بۆ ببات".

مەشعان جبوری کەیەکێکە لەدیارترین سەرکردەکانی هاوپەیمانێتی سوننەکان (حەلبوسی-خەمیس) رەتیکردەوە هاوپەیمانی سێقۆڵی - سەدر و پارتی و حەلبوسی هەڵوەشابێتەوە.

ئەوەشیخستەڕوو،"دوای جەژن ئاسۆی لێکنزیکبونەوەی نیوان لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت دەردەکەوێت".













گەلەری