سەردێڕ:

روسیا هەناردەکردنی غازی بۆ ئەم دوو وڵاتە راگرت

PM:12:34:27/04/2022

3664 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای گازپڕۆمی روسی رایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوونیان بە پێدانی نرخی غاز بە رۆبڵی روسی، هەناردەکردنی غازیان بۆ هەریەکە لە بولگاریا و پۆڵندا راگرتووە.


کۆمپانیای گازپرۆم ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا هەناردەی غازیان بۆ پۆڵند و بولگاریا ڕاگرتووە، بەڵام ئەگەری رازیبوونیان بە پێدانی نرخی غازەکە بە ڕۆبڵ هەناردەکردنی غاز بۆ ئەو دوو وڵاتە دەستپێدەکەنەوە.

چاودێرانیش باس لەوەدەکەن، پێدانی بەهای غاز بە ڕۆبڵ لەلایەن وڵاتانی کڕیاری غازی ڕووسیاوە، تا ڕادەیەک کاریگەری سزاکا ئابوورییەکانی سەر مۆسکۆی کەمکردووەتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە ڕۆژی هەشتی مانگی سێی ئەمساڵەوە، بەبڕیارێکی پوتن دەبێت ئەو وڵاتانەی غازی ڕووسی دەکڕن بەهاکەی بە ڕۆبڵ بدەن لە جێگای دۆلار، ئەوەش لە پێناو ڕێگریکردن لە دابەزینی بەهای ڕۆبڵ.













گەلەری